تبلیغات
لاپه‌ڕی ئاوای کوردۆ - خۆشه‌ویسته‌کام




.

هاورێیانی خۆشه‌ویست بۆ جوان بوونی ئه‌م لاپه‌ڕه

یارمه‌تیم بده‌ن‌ .

گه‌لێک سپاس بۆ سه‌ردانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌

ئاوای کوردۆ

awa.kurdo@yahoo.com
چاوه‌روانم

صفحه ی نخست
مدیر وبلاگ: ئاوای کوردۆ
پست الکترونیک
تماس با ما
آرشیو مطالب وبلاگ
آدرس لینک فید atom
» تعداد مطالب :
» تعداد نویسندگان :
» آخرین بروز رسانی :
» بازدید امروز :
» بازدید دیروز :
» بازدید این ماه :
» بازدید ماه قبل :
» بازدید کل :
» آخرین بازدید :

.

امکانات جانبی
theme-designer.com
لاپه‌ڕی ئاوای کوردۆ
چرکه‌کانی ژیانم پڕ له‌ باوه‌شێک ، وشه‌ی خه‌ڵۆزاوین
.خۆشه‌ویسته‌کام
نویسنده : ئاوای کوردۆ در تاریخ : 1392/02/4 و 08:53 | +

خۆشه‌ویستم

 

شێعرێک به‌ درێژایی ته‌مه‌نت

 

ده‌رازێنمه‌وه‌

 

کرت کردنی وشه‌کانت ده‌سرمه‌وه‌

 

دێر به‌ دێری ده‌تخۆمه‌وه‌

 

هه‌ر وشه‌یێک

 

 له‌ بزرۆکه‌ بوونت ده‌نووقمێنم

 

په‌رتووکی ئاواته‌کانم

 

شێت و شێت و شێتانه‌

 

سه‌ما ده‌که‌ن

 

بزه‌ی پێکه‌نینت

 

پاکترین ئه‌وینم بۆ دابین ده‌کات

 

پێکه‌رێک له‌ وێنه‌که‌ت

 

به‌ پانتای ئاسمانه‌کان ده‌نه‌قشێنم

 

سۆزی عه‌شقت

 

غنچیلانه‌ترین به‌له‌می رووباری دڵم

 

نووقم ده‌کا

 

خۆشه‌ویستم

 

ده‌تخۆمه‌وه‌

 

ده‌تلێسمه‌وه‌

 

له‌ مه‌ست ترین شه‌وه‌کانم له‌ ئامێزت ده‌گرم

 

له‌ خیاڵترین خه‌ونه‌کانم به‌ دیت ده‌هێنم

 

له‌ شه‌گارترین ئه‌ستێره‌کان

 

ده‌ت دۆزمه‌وه‌

 

له‌ په‌ری بوونی خودا

 

 ده‌تشۆمه‌وه‌

 

روحم ده‌که‌مه‌ ژێر پێی سێبه‌ری لێوه‌کانت

 

ئه‌رێ خۆشه‌ویسته‌کام

 

ده‌تخۆمه‌وه‌

 

ده‌تلێسمه‌وه‌

 

ده‌ت دۆزمه‌وه‌

 

ده‌تشۆمه‌وه‌



مرتبط با : شعر




.

شارژ ایرانسل

فال حافظ