تبلیغات
لاپه‌ڕی ئاوای کوردۆ - گۆره‌پانی ته‌وه‌ره‌کانی




.

هاورێیانی خۆشه‌ویست بۆ جوان بوونی ئه‌م لاپه‌ڕه

یارمه‌تیم بده‌ن‌ .

گه‌لێک سپاس بۆ سه‌ردانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌

ئاوای کوردۆ

awa.kurdo@yahoo.com
چاوه‌روانم

صفحه ی نخست
مدیر وبلاگ: ئاوای کوردۆ
پست الکترونیک
تماس با ما
آرشیو مطالب وبلاگ
آدرس لینک فید atom
» تعداد مطالب :
» تعداد نویسندگان :
» آخرین بروز رسانی :
» بازدید امروز :
» بازدید دیروز :
» بازدید این ماه :
» بازدید ماه قبل :
» بازدید کل :
» آخرین بازدید :

.

امکانات جانبی
theme-designer.com
لاپه‌ڕی ئاوای کوردۆ
چرکه‌کانی ژیانم پڕ له‌ باوه‌شێک ، وشه‌ی خه‌ڵۆزاوین
.گۆره‌پانی ته‌وه‌ره‌کانی
نویسنده : ئاوای کوردۆ در تاریخ : 1391/01/3 و 10:41 | +

 

شێعره‌کانم

منیان تار و

له‌ ناو هێلانه‌ی کۆتره‌ باڵ فرینه‌کان

به‌رد باران کرد

***

رسته‌کان

فرمێسکی دایکی ره‌شپۆشی منیان

هێمن هێمن به‌ ماچ

خسته‌ ناو ئامێزی قه‌بری تاریک و بێ هه‌ست

***

وشه‌کان

 مناڵه‌ چڵمن چڵکنه‌کانی پاش کۆڵان رووخاوه‌که‌ی کۆنه‌ دێ نواند‌

ئیتر به‌ پێڵاو حه‌ن حه‌ن نه‌که‌ن

***

بڕگه‌کان

 پزی ژنی بێ تاوانی جه‌رگ سووتاویان له‌ت له‌ت کرد و

مناڵ گچکه‌ چاونه‌پشکه‌وتوویان

 برده‌ ناو ته‌موومژی ئه‌م ده‌ڕه‌ نێوچاوان گرژنه‌

***

پیته کان

 رۆژ و کاتژمێر و خوله‌ک و چرکه‌ یان تێک پچڕاند

تاکوو وشه‌ی ساڵ سازنه‌که‌ن و

دڵۆپ دڵۆپ دڵۆپ به‌ سه‌ر وه‌رزی بێ تاوان نه‌بارن

***

پێنووس

هه‌موو په‌رتووکی مێژووه‌کانی باوکمیان

خه‌ت خه‌ت کرد

په‌ڕه‌کانی خسته‌ ژێر سێبه‌ری خودا

***

ئاگر

 پێچه‌وانه‌ تر و ده‌ڕه‌نده‌ تر تر تر له‌ جه‌لاده‌کان

خاکی منیان قووت دا

به‌ دووکه‌ڵه‌ ره‌ش ره‌شه‌که‌ی نیشتمانی منی

 کپ وبڤی کرد و

له‌ نێوچاوانی منی نووسی

وسسسسست

 نه‌ڵێ من ؟....

تاکوو خۆر و مانگ

زه‌وی و فریشته‌ی خودا

کڕنۆش‌ بۆ  تۆ نه‌به‌ن

 

 

 



مرتبط با : هۆنراوه‌




.

شارژ ایرانسل

فال حافظ