تبلیغات
لاپه‌ڕی ئاوای کوردۆ - 8 مارس




.

هاورێیانی خۆشه‌ویست بۆ جوان بوونی ئه‌م لاپه‌ڕه

یارمه‌تیم بده‌ن‌ .

گه‌لێک سپاس بۆ سه‌ردانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌

ئاوای کوردۆ

awa.kurdo@yahoo.com
چاوه‌روانم

صفحه ی نخست
مدیر وبلاگ: ئاوای کوردۆ
پست الکترونیک
تماس با ما
آرشیو مطالب وبلاگ
آدرس لینک فید atom
» تعداد مطالب :
» تعداد نویسندگان :
» آخرین بروز رسانی :
» بازدید امروز :
» بازدید دیروز :
» بازدید این ماه :
» بازدید ماه قبل :
» بازدید کل :
» آخرین بازدید :

.

امکانات جانبی
theme-designer.com
لاپه‌ڕی ئاوای کوردۆ
چرکه‌کانی ژیانم پڕ له‌ باوه‌شێک ، وشه‌ی خه‌ڵۆزاوین
.8 مارس
نویسنده : ئاوای کوردۆ در تاریخ : 1391/12/21 و 19:41 | +

 

8 مارس ، رۆژی جێهانی ژن پیرۆزبێت

 

مامۆستا فەرزاد کەمانگەر:

"گوڵه‌که‌م من له‌ وڵاتێکدا له‌ دایک بووم که‌ ژنانى هه‌روه‌ک هه‌موو ژنانى دنیا نه‌ک نیوه‌یه‌ک له‌ هه‌مووان، به‌ڵکوو "نیوه‌یه‌کن له‌ ئاسمان"، یه‌که‌مین گریانى ژیانم له‌م وڵاته‌دا هاوئاهه‌نگ، له‌ گه‌ڵ هاوارى ژنانێک بوو که‌ هاوڕێ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ڕکێى بڵێسه‌ وانه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و ملکه‌چنه‌کردنیان فێرى ئاگر کرد. خونچه‌ى یه‌که‌م بزه‌ى منداڵانه‌ کاتێک له‌سه‌ر لێوم پشکوت که‌ داره‌ پیره‌ به‌ڕووه‌کان وه‌ک چیرۆکى مانه‌وه‌و له‌سه‌ر پێبوونى ژنانى وڵاته‌که‌م لێکهاڵابوون و یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانى ژیانم به‌ هه‌مان ڕێچکه‌دا هه‌ڵنێردرا که‌ پێشتر گوڵاڵه‌کان، هه‌نگاوه‌ ‌قایمه‌کانى ژنانیان له‌ ڕژد و سه‌خترین لووتکه‌کانى ژیان و دیرۆکدا له‌ گه‌ڵ شه‌ونمى به‌یانیان ڕازاندبۆوه‌. ئه‌و ژنانه‌ى که‌ ئیمڕۆش سروودى ئه‌ڤین و خۆڕاگرى ده‌چرپێننه‌ گوێى دیواردا. لایه‌لایه‌ى منداڵانى وڵاتى من هه‌مان سروودن که‌ مرۆڤه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر "ئاسرۆیدیته‌کان" و "ئیشتاره‌کان" ده‌یانخوێند...که‌وابوو، چلۆن ده‌بێ که‌ ڕۆژى تۆ وه‌ک ڕۆژى "قوربان" و "نه‌ورۆز" بۆ من نه‌بێ، فره‌ که‌سان وه‌ک تۆ ساڵانێکه‌ له‌ پشت په‌نجه‌ره‌کانیان چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئازیزانیان ده‌که‌ن، ئیتر که‌ی، که‌س نازانێ.... هاوڕێ له‌ گه‌ڵ یه‌که‌مین به‌فرى زستاندا به‌ گوێله‌ گه‌نمێک چۆله‌که‌کان ده‌که‌نه‌ میوانى ته‌نیایى خۆیان، یان ئه‌و کاته‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌ره‌سێلکه‌کان گه‌زسک و ئاوپرژێنى ماڵ ده‌که‌ن یان نا، یان ئه‌و کاته‌ى خودا میوانى سفره‌ى پارشێویان ده‌که‌ن... تۆش له‌ چاوه‌ڕێى ڕۆژێکى وا کراسێک له‌ ڕه‌نگى ئاسمان و له‌ نه‌رمى سیاچه‌مانه‌ و چڵه‌ "به‌ڕه‌زا" له‌ به‌ر بکه‌و ملوانکێک له‌ مێخه‌ک له‌ مل بکه‌ و چاوه‌ڕێم بکه‌. بۆنى مێخه‌ک بۆ من بۆنى ژن، بۆنى وڵات، بۆنى هه‌میشه‌ زیندوویى و له‌ تاقه‌ وشویه‌کدا بۆنى تۆ ده‌دا... هه‌تا ئه‌و ده‌م به‌ خوڵقێنه‌رى شه‌ونم و بارانت ده‌سپێرم.

 



مرتبط با : خاطرات




.

شارژ ایرانسل

فال حافظ